kambiz ganjeh شنبه 1393/10/6 ساعت 12 و 02 دقیقه و 53 ثانیه نظرات ()
رووحم وێنه‌ی مه‌سیحێک به‌سه‌ر خاچی باڵاته‌وه‌
وه‌کووفرمێسکێکی گریاو نیگایه‌کی واڵاته‌وه‌

هاتووم ترپه‌کانی دڵم زه‌نگی پیرۆز بایان پێیه‌
هه‌سته‌کانم پاکیزه‌ن و په‌یامی عه‌شقێکیان پێیه‌

سه‌یرکه‌وادڵێک بۆ تۆ له‌قوڵپی خوێنه‌خنکاوه‌
نزای ناگیرام تارمای په‌رزگایه‌کی روخاوه

‌وه‌کووگه‌ڵای وه‌ریوی خه‌زان چاوه‌روانی ژیانه‌وه‌م
له‌به‌هاری عه‌شقی وونت هه‌ربه‌هیوای گه‌رانه‌وم 

تۆسێبه‌ری ئه‌وهه‌وره‌بووی به‌سه‌رخاکی چاوانمه‌وه‌
که‌جێت هێشتم وه‌کوو به‌فرهه‌ر به‌زووی توامه‌وه‌

له‌جه‌نگه‌ڵی پرچی تۆدا ده‌گه‌رێم خۆم ون کردوه‌
گوێم بۆده‌نگی هه‌ناسه‌ی تۆ به‌ئارامی هه‌ڵگرتووه‌

له‌کام به‌هه‌شتی خه‌یاڵای که‌هه‌ستی دڵت بردوه‌
ئه‌ستێره‌ی کام ئاسمانی که‌شه‌ویه‌خه‌می گرتوه

‌گیانم له‌تاو پێکی دوریت لێواولێو ‌پرله‌خوێن بووه
بێشک به ‌مه‌ستی چاوی تۆش ‌خوێناوی دڵمی بردوه‌