kambiz ganjeh شنبه 1393/10/6 ساعت 11 و 52 دقیقه و 16 ثانیه نظرات ()

سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی 
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی 


ئه‌وه‌ی له‌ پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه‌ 
لۆده‌ كای به‌رن، ناپرسێته‌وه‌ 


به‌س له‌مه‌ زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه‌
ئه‌و ماسته‌ بێ موو نییه‌، باوه‌ركه‌


خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده‌ چاكه‌ 
ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌با كاكه‌


قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌ 
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌

 

قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌ 


ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانیگیانیته‌ 
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته‌ 


كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌ 
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌


پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له‌ پاشه‌ 
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه‌ 


گێره‌ چۆن ده‌كرێ به‌ بزن، هه‌ژار؟ 
گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار 


هه‌ڵه‌ چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام 
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام 


خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی 
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی 


به‌ تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر 
مار به‌ قسه‌ی خۆش له‌ كون دێته‌ ده‌ر 

 
نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌ 
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه‌ 


ڕێژنه‌بارانه‌ یا ڕه‌شه‌بایه‌ 
هه‌ر عومری به‌فر به‌ بای فه‌نایه‌ 


هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌ 
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌ 


دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به‌ كوڵ 
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه‌ خێرا كیسه‌ی دڵ

تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی 
هه‌ڵمه‌قرچێنه‌ جه‌رگت له‌تاوی 


به‌ كاكه‌كاكه‌ هات به‌ لامه‌وه‌ 
بوو به‌ سوججه‌مار، دای به‌ پامه‌وه‌ 

سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی 
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی 


ئه‌وه‌ی له‌ پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه‌ 
لۆده‌ كای به‌رن، ناپرسێته‌وه‌ 


به‌س له‌مه‌ زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه‌
ئه‌و ماسته‌ بێ موو نییه‌، باوه‌ركه‌


خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده‌ چاكه‌ 
ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌با كاكه‌


قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌ 
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌

 

قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌ 


ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانیگیانیته‌ 
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته‌ 


كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌ 
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌


پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له‌ پاشه‌ 
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه‌ 


گێره‌ چۆن ده‌كرێ به‌ بزن، هه‌ژار؟ 
گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار 


هه‌ڵه‌ چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام 
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام 


خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی 
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی 


به‌ تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر 
مار به‌ قسه‌ی خۆش له‌ كون دێته‌ ده‌ر 

 
نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌ 
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه‌ 


ڕێژنه‌بارانه‌ یا ڕه‌شه‌بایه‌ 
هه‌ر عومری به‌فر به‌ بای فه‌نایه‌ 


هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌ 
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌ 


دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به‌ كوڵ 
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه‌ خێرا كیسه‌ی دڵ

تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی 
هه‌ڵمه‌قرچێنه‌ جه‌رگت له‌تاوی 


به‌ كاكه‌كاكه‌ هات به‌ لامه‌وه‌ 
بوو به‌ سوججه‌مار، دای به‌ پامه‌وه‌ 



وایان فه‌رمووه‌ قه‌دیمی دڵپاك 
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به‌ سوارچاك 

 
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه‌ 
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌ 

 
هێندێ كه‌س ئازاو ڕژدن له‌ شه‌ڕێ 
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ 


عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌ 


سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه‌ له‌ داخا 
كێ مرد و كێی‌تر ما له‌ وه‌جاخا 


كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره‌ و گرانه‌ 
نه‌چێته‌ پێستی خه‌ڵكه‌وه‌ جوانه‌ 


هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده‌ بڕوا 
هه‌چی با هێنای، هه‌ر به‌ با ئه‌ڕوا 


مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه‌ 
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه‌ 


خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به‌ كه‌س نه‌داوه‌ 
زێڕ بۆ دینه‌وه‌، خه‌یاڵپڵاوه‌ 


كه‌ری دێز ده‌كا حه‌ز به‌ تۆپینێ 
تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ 


به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز



ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه‌ 
پاداران بگره‌، بێ پا ئێخۆنه‌


له‌ ترس و خۆفی ماری به‌دكردار 
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه‌ حه‌شار 


ده‌ستی ته‌ماحت هێنده‌ پان مه‌كه‌
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه‌


ژووشك به‌ فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه‌ 
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه‌ 


له‌ چاوی خۆتا نابینی گاسن
سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من 


كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه‌ بێگومان 
له‌ پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان